کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هالاند باشترینی مانگی رابردووی بۆندس لیگایە

.

12:18 PM - 16/02/2020

رابیتەی خولی یانەكانی ئەڵمانیا باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولەكەی دیاریكردو خەڵاتەكەی بە ئیرلنگ هالاندی یاریزانی نوێی بوروسیا دۆرتمۆند بەخشی، هالاند لەمیركاتۆی زستانە پەیوەندی بەو یانەیەوە كردووەو لەیەكەم دەرەوتنیدا لەبۆندس لیگا كە بەرامبەر یانەی ئۆگسبۆرگ بوو ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردو سێ گۆڵ هاتریكی تۆماركرد، لەمانگی رابردووش دۆرتمۆند چوار یاریی ئەنجامداوەو لەسێ یاریی براوەبووەو شكستێكیشی هەیە، هالاندیش لەو ژمارە یارییەدا توانیویەتی حەوت گۆڵ تۆماربكات و رۆڵیشی لەسەركەوتنی یانەكەیدا هەبووە، وەرگرتن و بوونە باشترینی مانگی رابردووش دوای ئەوە دێت لەگەڵ هەریەك لە جادۆن سانچۆی یاریزانی دۆرتمۆند و ئیڤان پیریسیچی یاریزانی بایرن میونشن لەركابەریدا بوو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە