کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دیارترین راهێنەرانی بەرشەلۆنە بە درێژایی مێژوو

.

06:05 - 15/01/2020

دوورخستنەوەی ئیرنستۆڤالڤێردی لەلایەن كارگێڕی یانەی بەرشەلۆنەوە روداوێكی جیاوازە لەمێژووی ئەو یانە بەناوبانگەی كە لەساڵی 1899 دامەزراوە، بەجۆرێك بەدرێژایی كاروانی یانە گەورەكەی كەتەلۆنیا كارگێڕی ئەو یانەیە لەناوەراستی وەرزدا و بەدیاریكراوی لەمانگی یەك دەستەبەرداری راهێنەرەكانی نەبووە تەنها 5 جار نەبێت.
دوورخستنەوەی ڤالڤێردی یەكەمە لەمێژودا لەدوای 17 ساڵ و بەدیاریكراوی كاتێك لویس ڤان گالی راهێنەری هۆڵەندی بەناوبانگ لەدووەم ویلایەتی لەگەڵ بلوگرانا لەمانگی یەكی ساڵی 2003 لەپۆستی راهێنەرایەتی دوورخرایەوە، بەڵام لیستی ئەو ناوانەی لەپێش ڤالڤێردی بوونیان هەیە كە لەناوەراستی وەرز دوورخراونەتەوە پێكهاتوون لە رامۆن گۆزمانی ئیسپانی كە پۆستەكەی لەمانگی یەكی 1942 بەجێهێشت، لیۆبیسا برۆچیچی سربی كە لەسەتای ساڵی 1961 لەپۆستەكەی دوورخرایەوە لەگەڵ لادیسلاو كۆبالای هەنگاری كە لەمانگی یەكی ساڵی 1963 دوورخرایەوە، بەتێڕوانینی كاروانەكەی ڤالڤێردی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەوە روون دەبێتەوە كە سەركەوتووترین و باشترینە لەوانەی كە لەناوەراستی وەرز دوورخراونەتەوە و تاكە راهێنەرە لەسەردەمی ئەودا 4 نازناوی بردبێتەوە و یانەكەی بەجێهێشتووە.
ئەوەش لەكاتێكدایە ئەوانەی تر كە لەسەرەتای ساڵ دوورخراونەتەوە پێش رۆیشتینیان لەیانە كەتەلۆنیەكە هیچ نازناوێكیان بەدەست نەهێناوە و سەرجەمیان كەمتر لەیەك وەرز لەگەڵ یانەكە ماونەتەوە، بەڵام ڤالڤێردی نزیكەی دوو ساڵ و نیو لەپۆستەكەی بەردەوام بوو، كاتێك لەمانگی 5ی ساڵی 2017 وەك راهێنەری بەرشەلۆنە دیاریكرا ئەوەش بەڵگەیە بۆ ئەو فشارە زۆرەی لەلایەن هاندەران و میدیاكانەوە خرابووە سەر جۆسێپ ماریابارتۆمیۆی سەرۆكی بەرشەلۆنە تا بڕیارێكی مێژوویی دەربكات كە ماوەی دوو سەدەیە ئەو یانەیە لەو جۆرە بڕیارەی نەداوە.
لەلایەكی ترەوە ژمارەیەك راهێنەر هەن كە سەركردایەتی بەرشەلۆنەیان كردووە و توانیویانە ناوی خۆیان لەتۆماری مێژوویی ئەو یانە بەناوبانگ و چێژبەخشەی تۆپی پێ لەسەرتاسەری جیهان بەزێڕ بنووسنەوە، پێشەنگی ئەو لیستەش بەناوی یەكێك لەباشترین و سەركەوتووترین راهێنەر دەستپێدەكات ئەویش جۆسێپ پیپ گواردیۆلایە كە پێشەنگی لیستی خاوەن زۆرترین بردنەوەی نازناوی گرتووە لەگەڵ بەرشەلۆنە بە14 نازناو: 3 نازناوی لالیگا و 2 نازناوی جامی ئیسپانیا و 3 نازناوی جامی سوپەری ئیسپانی لەگەڵ 2 نازناوی چامپیۆنس لیگ و 2 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپی و 2 نازناوی جامی جیهانی یانەكان.
دووەم ناو كە لەریزبەندی سەركەوتوترینەكانە لەراهێنەرایەتی بلوگرانا بەدڵنیاییەوە یۆهان كرۆیفی هۆڵەندیە كە وەك یاریزان لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری لە 143 یاری كردووە و لەرێگەیەوە 48 گۆڵی تۆماركردووە، وەك راهێنەریش خاوەنی درێژترین تەمەنە لەمانەوەی لەپۆستەكەی كە لەمانگی 5ی ساڵی 1988 تا مانگی 5ی 1996 بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا 11 نازناوی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەدەستهێنا: 4 نازناوی لالیگا، 3 نازناوی جامی سوپەری ئیسپانی و نازناوێكی چامپیۆنس لیگ و نازناوێكی جامی سوپەری ئەوروپی و نازناوێكی جامی شای ئیسپانیا لەگەڵ نازناوێكی جامی یانەكانی ئەوروپا.
لەپلەی سێیەمدا لویس ئینریكی راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ئیسپانیا دێت كە ماوەی 3 ساڵ لەپۆستی راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە بەردەوام بوو لەرێگەیەوە 9 نازناوی بەدەستهێنا: ئەوانیش 2 نازناوی لالیگا و 3 نازناوی جامی شا و نازناوێكی جامی سوپەری ئیسپانی و نازناوێكی چامپیۆنس لیگ و نازناوێكی جامی سوپەری ئەوروپی لەگەڵ نازناوێكی جامی جیهانی یانەكان.
فرانك ریكاردی هۆڵەندیش یەكێكە لەراهێنەرە دیارەكان كە لەقۆناغێكی زۆر قورسدا و لەساڵی 2003 ئەركی راهێنەرایەتی بەرشەلۆنەی وەرگرت كە ئەو كات یانەكە لەوەرزی 2002 بۆ 2003 لەپلەی دەیەمی ریزبەندی بوو و لەكۆی 18 یاری تەنها 6 بردنەوەی تۆماركردبوو، بەڵام ریكارد تەنها لەرزگاركردنی یانە كەتەلۆنیەكە سەركەوتوو نەبوو بەڵكو یانەكەی خستە سەر رێگای راست و سەرەتای نەوەی ئاڵتونی دروستكرد كە دوای ئەوە توانیان سەرجەم نازناوەكان بەدەستبهێنن، كاروانەكەی ریكارد لەگەڵ بەرشەلۆنە لەساڵی 2008 كۆتایی هات دوای ئەوەی توانی سەركردایەتی بەدەستهێنانی  2 نازناوی لالیگا و 2 نازناوی جامی سوپەری ئیسپانی و نازناوێكی چامپیۆنس لیگ بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە