کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و شەهیدان دابەش دەكرێت

.

06:14 PM - 12/11/2019



وەزارەتی دارایی‌و ئابووری ئاشكرای دەكات، لە رۆژانی چوارشەممە‌و پێنج شەممەدا مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی‌و كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان دابەش دەكرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی ئاشكرایكرد، سبەینێ‌ مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت، هەروەها رۆژی پێنج شەممە مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان، لەگەڵ مووچەی كەسوكاری شەهیدان‌و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.
ئەوە لەكاتێكدایە كە تاوەكو ئێستا تەنها مووچەی وەزارەتەكانی پێشمەرگە‌و هێزەكانی 70‌و 80‌و وەزارەتی پەروەردە‌و دارایی دابەشكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە