بەهای دۆلار لە هەرێمی كوردستان بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە

.

21006 جار بینراوە

11/5/2019 -

بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە‌و بازرگانێكیش دەڵێت: بەهۆی خۆپیشاندانەكانی عیراقەوە بانكەكان وەكو پێویست دۆلار دابەش ناكەن‌و بڕێكی كەمیش دەگاتە هەرێمی كوردستان.
سامان ساڵح خاوەنی كۆمپانیای رۆژی مەڵكەندی لەشاری سلێمانی بەگەلی كوردستانی راگەیاند: ئەمڕۆ نرخی گۆڕینەوەی دۆلاری ئەمریكی لەبەرامبەر دیناری عیراقی گەیشتە ئاستێكی بەرز‌و 100 دۆلار 123 هەزار دیناری تێپەڕاند، بەڵام لە ئێستادا 100 دۆلار بە 122 هەزار‌و 250 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
لای خۆشیەوە حەمید حاجی عەبدوڵا ئەندامی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان ئاشكرایكرد: گرژی ‌و خۆپیشاندانەكانی عیراق هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارن.
وتیشی: بانكی ناوەندی عیراق دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە عیراق دروست بووە، بانكەكان وەكو پێویست دۆلار دابەش ناكەن‌و بڕێكی زۆر كەم پارە لە بەغداوە دێتە هەرێمی كوردستان، كە بەشی هەموو پێداویستیەكان ناكات، لەبەرئەوەی كێشە لە بەشێكی زۆری سیستمی حەواڵەدا دروست بووە.
ئەو ئەندامەی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی كە خۆی صەڕافیشە وتی، لەسەر ئاستی هەموو عیراق نرخی دۆلار بەرزبۆتەوە، چونكە لەكاتی دروستبوونی هەر گرژییەكدا هاوڵاتیان هەوڵدەدەن پارەكانیان بكەن بەدۆلار، لەبەر ئەوەی قەبارەی كەمترە‌و بۆ گواستنەوە ئاسانە، بەو هۆیەشەوە خواست لەسەری بەرزبۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بانكەكان ڕۆژانە بڕێكی كەمتر دۆلار دەخەنە بازاڕەوە، بەمەش نرخەكەی بۆ ئەو ئاستە بەرزبۆتەوە.

زۆرترین خوێنراو

ڤیدیۆکەت بنێرە
  • ئەتوانن ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە بنێرن


  •  
     
     
     
     
     
زانستی
وەزارەتی خوێندنی باڵا فەرمانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەردەکات

پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانی وەزاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٦) ئاراستەی گشت زانکۆکانی کوردستان دەکات بەمەبەس زیاتر