کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی بەریتانیا كۆبۆوە.

.

08:12 PM - 31/08/2015

هەرێمی كوردستان بە هاوكاری حكومەتی بەریتانیا هەنگاوێكی پراكتیكی بەرەو چارەسەركردنی قەیرانی دارایی و ئابوری و باشتركردنی سیستمی حكومرانی دەگرێتەبەر. قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێشوازی لە وەفدێكی حكومەتی بەریتانیا كرد كە پێكهاتبوون لە وەزیری كاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیا و ژمارەیەك راوێژكار و شارەزا لە حكومەتی بەریتانیا ئامادەی بوون ، كێشە داراییەكانی هەرێم و چۆنێتی هاوكارییەكانی حكومەتی بەریتانیان لە پێناو باشتكردنی سیستمی حوكمڕانی تاوتوێ كرا، هەروەها نەخشەڕێی دەربازكردنی هەرێمی كوردستانیان لە كۆی گرفتەكان تاوتوێكرد.  قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: هاتنی وەفدێكی باڵای بەریتانیا پەرۆشی ئەو وڵاتە نیشان دەدات بۆ هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان، لەهەمان كاتتدا جدییەتی حكومەتی بەریتانیا دەخاتەڕوو لە هەنگاونانی پراكتیكی بۆ دەربازبوونی هەرێمی كوردستان لەو قەیرانانەی كە تێیكەوتووە.  لای خۆشییەوە   ئۆلیڤەر لیتوین  وەزیری كاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیا پوختەیەكی لە ئەزمونی بەریتانیا و چۆنێتی دەربازبوونی وڵاتەكەی لە قەیرانی ئابوری ساڵی 2010 خستەڕوو، بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم بتوانێت سود لە ئەزموونی ئەو وڵاتە وەربگرێت و بە هاوكاری بەریتانیا پلانی گونجاو دابڕێژێت بۆ دەربازبوون لەو قەیرانانەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە