کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زانایانی ئاینی داوای پێكەوە ژیانی ئاشتیانە دەكەن.

.

06:54 PM - 31/08/2015

رێكخراوی هارتلاند ئەڵا یەنسی نێودەوڵەتی بۆ مافەكانی مرۆڤ بەهاوكاری یەكێتی زانایانی ئایینی كوردستان لەشاری هەولێر بۆ ماوەی دوو رۆژ وۆك شۆپێكیان لە ژێر ناوی (بیناكردنی كۆمەڵگایەكی ئاشتی خوازو سنگ فراوانتر) ئەنجامدا. زانایانی ئاینی پەیامێكیان ئاڕاستەی گشت چین و توێژەكانی كۆمەڵگا كردو رایانگەیاند: ئایینی پیرۆزی ئیسلام دینی ئاشتی و پێكەوە ژیان و خۆشەویستیە و دوورە لە هەموو كارو كردەوەیەكی توندڕەوانە، نیگەرانی خۆشیان دەردەبڕن بەرامبەر بەو رەوشە نائارام و توندوتیژیەی كە لە ناوچەكە هاتۆتە ئاراوە كە چەند گرووپ و تاقمێك بەناوی ئایینی ئیسلامەوە كار بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە دەكەن.

otQh4nxK64U

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە