کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەستا رەسوڵ: كۆنترۆڵكردنەوەی گوندەكان مەترسی لەسەر ریگاكای كەركوك -بەغدا نهێشت

.

06:30 PM - 31/08/2015

وەستا رەسوڵ رایدەگەیەنێت ئەو ناوچانەی لەچەندە رۆژی رابردوودا كۆنترۆڵكرانەوە مەترسی داعشی لەسەر رێگەی كەركوك بەغدا نەهێشت.
وەستا رەسوڵ فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری باشووری كەركوك لە لێدوانێكدا بەكەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند ئەو گوندانەی لەچەند رۆژی رابردوودا ئازادكران تاڕادەیەكی زۆر مەترسی داعشی لەسەر ناوچەكە نەهێشت ، وتیشی: ئازادكردنی ئەو گوندانە مەترسی لەسەر رێگای كەركوك- بەغداش نەهێشت،  ئاماژەی بەوەشكردپێشمەرگە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكی داعش لەئامادەباشیدایە.

l3DK7i1yPnE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە