کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژنێكی ئەڵمانی لە تەمەنی 65 ساڵیدا 4 منداڵی دەبێت

.

10:03 PM - 12/04/2015

لە رووداوێكی ناوازەدا، ژنێكی ئەڵمانی تەمەن 65 ساڵ، كە خاوەنی 13 نەوەیە، دوو گیان دەبێت، ئەوەی جێگەی تێڕامانە ئەم ژنە تەمەن 65 ساڵە 4 منداڵی لە سكدایە و بە بەتەمەنترین ژن ئەژمار دەكرێت كە لەو تەمەندا بە 4 كۆرپەلە دووگیان بێت.
 
ئەم ژنە ناوی ئانغرێت رۆنیكە و پیشەی مامۆستای هەر دوو زمانی ئینگلیزی و رووسییە، و تەمەنی نزیكبۆتەوە لە خانەنشین بوون، ئانغرێت كاتێك لە لایەن پزیشكەكانەوە ئەو هەواڵەی پێڕاگەیەنرا كە 4 كۆرپەلەی لە سكدایە تووشی شۆك بووە.

بە پێی راپۆرتی پزیشكیش ئانغرێت ئێستا لە هەفتەی 21 هەمی دووگیانیەكەیدایە و بڕیاریداوە كۆرپەكانی بپارێزێت و ئامادەییشی دەربڕی بۆ هێنانە دوونیای ئەو منداڵانە، ووتیشی: هیچ گرفتێكم بۆ دروست نابێت لە بەخێوكردنیایاندا، چونكە ئەزموونێكی زۆری هەیە لە منداڵ بەخێوكردندا.

بە پێی زانیاریەكانی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیش بە تەمەنترین ژن كە پێشتر لە تەمەنێكی زۆردا بە دوو كۆرپەلە دووگیان بووبێت، ژنێكی ئەمریكی تەمەن 57 ساڵ بووە بە ناوی میریل فۆدیل، لە ساڵی 2005 دا. هەروەها بە تەمەنترین ژن كە لە تەمەنی پیریدا منداڵی بووبێت ژنێكی هندی بووە بە ناوی ئیمكاری بانوار، كە لە تەمەنی 70 ساڵیدا منداڵێكی بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە