کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان چاوی بڕیوەتە تواناكانی كۆستا

.

12:32 PM - 22/03/2019

 بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی هەوڵەكانیان بۆ كڕینی دۆگڵاس كۆستای یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بەردەوامە و لە پلانی ئەوەشدان هاوینی داهاتوو یاریزانە بەرازیلیە ببەنە ریزەكانیانەوە   رۆژنامەكانی فەڕەنسا ئاشكرایان كردووە : لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی یانەی پی ئێس جی لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە كۆبوونەتەوە   ئەویش لە پێناو ئەوەی بتوانن لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستێك لەگەڵ كۆستا ئیمزا بكەن و ریزەكانیان بەو یاریزانە بەهێز تر بكەن   رۆژنامەكان باسیان لەوەش كردووە: هەرچەندە ناوبراو لە ماوەی رابردوودا نەیتوانیوە لەگەڵ یۆڤی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات   بەڵام بەرپرسانی پی ئێس جی و تۆماس تۆشڵی راهێنەری یانەكە لەو باوەرەدان ناوبراو لە ریزی یانەكەیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات    دۆگڵاس كۆستای تەمەن 28 ساڵ لە رابردوودا یاریزانی یانەكانی شاختاری ئۆكرانی و بایرن میونشنی ئەڵمانی بووە و لە هاوینی 2017 شەوە بۆ ماوەی 5 وەرز رووی لە خانمە پیرەكە كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە