کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەدریان رابیۆ لەلایەن ئەتڵەتیكۆمەدریدەوە داواكراوە

.

12:31 PM - 22/03/2019

 هەر تایبەت بە هەواڵی بازاڕٍی گواستنەوەی یاریزانان   بەرپرسانی یانەی ئەتڵەتیكۆمەدریدی ئیسپانی لە هەوڵێكی زۆردان دوای كردنەوەی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو گرێبەستێك لەگەڵ ئەدریان رابیۆی یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئیمزا بكەن   رۆژنامەكانی فەڕەنسا ئاشكرایان كردووە : ماوەی چەند رۆژێكە بەرپرسانی ئەو یانە مەدریدیە لە هەوڵی ئەوەدان گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی رابیۆ ئەنجام بدەن   بەڵام تا ئێستا بەڕێوەبەری كارەكانی رابیۆ بڕیاری نەداوە لەگەڵ ئەو یانەیەدا كۆببێتەوە   رۆژنامەكانی فەڕەنسا ئاماژەیان بەوەش كردووە : بەڕێوەبەری كارەكانی رابیۆ لای خۆیەوە فشارێكی زۆری خستۆتە ناوبراو تا بەو بۆندەی رۆخی بلانكۆس رازی نەبێت و لە وەرزی داهاتوودا پەوەندی بە ریزەكانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە بكات   سەرەرای ئەوەش ئیدارەی یانەی ئەتڵەتیكۆمەدرید هەموو توانایەكی خۆیان خستۆتە كار پێش ئەو یانە كەتەلۆنیە رەزامەندی ئەو یاریزانە بە دەست بهێنێت و رابیۆی تەمەن 23 ساڵ لە هاوینی  داهاتوودا بە گرێبەستێكی سەر بەست پەیوەندی بە ریزەكانیانەوە بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە