کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە ماوەی دووركەوتنەوەی سوارێزی ئاشكراكرد

.

11:23 AM - 19/03/2019

یانەی بەرشەلۆنە بەرەسمی ماوەی دووركەوتنەوەی لویس سوارێزی یاریزانی یانەكەی ئاشكراكرد، لەمیانی یارییەكی هەفتەی 28ی خولی یانەكانی ئیسپانیادا، یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی یانەی ریاڵ بیتیس بووەوەو توانی یارییەكەی بەچوار گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك لێ بباتەوە، لەو یارییەش سوارێز لە بەستەرەكانی پاژنەی پێی راستیدا دووچاری پێكان هات و لەدوا ساتەكانی یاریدا ڤاڵڤێردی راهێنەر بەناچاری لەیاریگا هێنایە دەرەوە، كە لە دەقیقەی 63ش گۆڵی سێیەمی یانەكەی تۆماركرد  دوای پشكنینی پزیشكیش دەركەوتووە ئەو یاریزانە پێویستی بە 15 رۆژ دەبێت بۆ چاكبوونەوە لەپێكانەكەو چارەسەر وەرگرتن، جێگەی باسە سوارێز لەساڵی 2014ەوە پەیوەندی بەیانەی بەرشەلۆنەوە كردووە،  لەم وەرزەش لە 39 یاری سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكان لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشدار بووەو توانیویەتی 21 گۆڵیش تۆماربكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە