کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەڵمانیا و دانیمارك وەرگرتنەوەی داعشە زیندانیكراوەكان رەتدەكەنەوە

.

12:59 PM - 19/02/2019

هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و دانیمارك داواكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ وەرگرتنەوەی داعشە زیندانیكراوەكانیان لە سوریا رەتدەكەنەوە، لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا كە بەهیچ شێوەیەك ئەو تیرۆریستە بەڕەگەز ئەڵمانیانەیان ناوێتەوەو  نایانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەكەیان ،لەلایەكی تریشەوە مایكڵ یەنسن وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی دانیمارك لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەداوە كە ئەو زیندانیانە ناگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان لەبەر ئەوەی دەستیان لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیدا هەبووە.
ئەو هەڵوێستانەی ئەڵمانیا و دانیمارك لە كاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆك ئەمریكا داوا لەوڵاتانی ئەوروپا دەكات تیرۆریستە بەڕەگەز ئەوروپیەكان كە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە دەستگیركراون ژمارەیان نزیكەی 800 تیرۆریستە ، بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان و لەوێ دادگایی بكرێن , ئەگەر نا تەواوی تیرۆرستەكان ئازاد دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە