.
12:23 PM - 15/02/2019
لە زۆربەی میدیا و تۆڕە کۆمەلایەتییەکان، گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە لە یەکێک لە خوێندگەکانی کچانی شاری دارولبەیزا لە مەغریب، کۆمەڵێک خوێندکاری کچ تووشی حاڵەتێکی سەیر بوون و هەمووان پێکەوە خۆیان بەزەویدا داوە و دەگرین و بەدەنگێکی بەرز هاوار دەکەن.
وەکو لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەبیندرێت، ئەو کچانە زۆر بەخوڕ دەگرین و هیچ مامۆستایەک ناتوانێت هاوکارییان بکات و ئەو دۆخە کۆنتڕۆڵ بکات.
لەکۆتاییدا ئیدارەی ئەو خوێندنگایە بۆی دەرکەوت، کە ئەو خوێندکارە کچانە ماددەیەکی هۆشبەریان خواردوە بەناوی (فلاکا) ئەمەش وایکردوە تووشی ئەو حاڵەتە سەیرە ببن.
nBl_twNY9Es
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە