کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رونكردنەوەیەك لە (قوباد تاڵەبانی)یەوە سەبارەت بەدیمانەیەكی فازڵ میرانی

.

12:55 PM - 28/01/2019

لە دیمانەیەکی رۆژنامەوانیدا سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەندێک بۆچوون و قسەو باسی لەسەر ئێمە خستۆتەڕوو. لەگەڵ رێزماندا بۆ کاک فازڵ میرانی، ئەم ڕوونکردنەوەیەمان بەپێویست زانی:

بەندە کەسێکی کوردستانیم و کوڕی رابەرو دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مام جەلال تاڵەبانیم ‌و نیوەم هی هیچ حزبێکی تر نییە و موڵکی کەسیتر نیم، تەنها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیم‌و هەرگیز نە پارتی بووم‌و نە دەبم. ئەو هاوئاهەنگی و پەیوەندییە باشەشی لەگەڵ هەڤاڵانی پارتیدا هەمبوە لە چوار ساڵی رابردووی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسۆنگەی پەرۆشی و دڵسۆزی بووە بۆ فەراهەمکردنی ئارامی و برەودان بە کاری پێکەوەیی لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و تێپەڕاندنی گرژییەکانی رابردوو، بۆیە هیچ شیاو نییە خراپ کەڵکی لێوەربگیرێت و بەلاڕێدا ببرێت و هەوڵ بدرێت بۆ ئامانجی تر بەکاربهێنرێت.
من شەرەفی ئەوەم پێبڕدرا سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی بم لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان، هەر پۆست و پلەو پایەیەکیش وەربگرم لەقۆناغی داهاتوودا لەسەر داواو پێشنیارو بڕیاری تەنها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت نەک هێچ کەس‌و لایەنێکی تر.
هیچ کات لەناو یەکێتی کێشە لەسەر پۆست و پێگەی داهاتوی "قوباد تاڵەبانی" نەبووەو نییە، ئەگەر هەر گفتوگۆو ڕا گۆڕینەوەیەکیش لەسەر شێوازی بەشداریکردنی یەکێتی لەکابینەی نوێی حکومەتی هەرێم هەبێت، بابەتێکی ناوخۆیی حزبییەو هیچ بوارێکی تێدا نییە بۆ ئەوەی لایەنیتر قسەی تێدا بکەن و ئەو بابەتانە لەچوارچێوەی سەرکردایەتی و بنکەی جەماوەریی یەکێتی یەکلایی دەکرێنەوەو بڕیاری پێویستیان لەبارەیەوە وەردەگیرێت وەک چۆن لەپێشتریش هەر وا کراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە