.
08:25 PM - 15/01/2019
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له شاری هه‌ولێر پێشوازیكرد له نه‌قیب لارس راوێژكاری فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی مهشقكارانی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان .
له دیدارێكی نێوان هه‌ردوولادا سه‌ره‌تا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئاماژه‌ی به رۆڵ و گرنگی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد كه له چه‌ندین وێستگه‌ی گرنگ و هه‌ستیاری خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان پشتیوانیان لێكردوون هه‌م له ڕووی سه‌ربازی و هه‌میش به‌هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانیان ، دواترینشیان پشتیوانیه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانیان بوو بۆ هێزی پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان له ناردنی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی سه‌ربازی و تیمی جیاجیای مه‌شقپێكردن به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌تایبه‌تی چه‌كی سه‌رده‌میانه‌ی دژه تانك و زرێپۆش
هه‌ر له‌و دیداره‌دا وه‌فدی میوان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی كه له‌ماوه‌ی رابردوودا توانیویانه هه‌ماهه‌نگیه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌بێت هاوكات توانیوویانه له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و دۆستایهتیشهوه په‌یوه‌ندییه‌كی توند و تۆڵ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ببه‌ستن ، هاوكات ته‌ئكیدی كرده‌وه كه تیمه‌كانی راهێنان به‌رده‌وام ده‌بن و ده‌ستیان كردۆته‌وه به مه‌شقپێكردن به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ڕووی سه‌ربازییه‌وه ، هیواشی خواست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌میشه سه‌ركه‌وتووبن و بتوانن سوود له مه‌شق و زانیارییه‌كانیان وه‌ربگرن .
به‌شێكی تری دیداره‌كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵسه‌نگاندنی باروودۆخی سیاسی و سه‌ربازی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه ، و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان له نێوان هێزه عیراقییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه روویانداوه ، هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی دوور له شه‌ڕ و به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی كرده‌وه له رێگای گفتوگۆ و دانوستان كه مافی هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانی تێدا پارێزراوبێت .
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ته‌ئكیدیكرده‌وه، به پێی مادده‌ی نۆیه‌م ، خاڵی یه‌كه‌م بڕگه‌ی ئهلف (هێزی چه‌كدار و ئه‌منییه‌كانی عیراق پێكدێت له پێهاته‌كانی عیراق به گشتی بێ هیچ جیاكارییه‌ك به‌رگری له عیراق بكات وه نابێته ئامرازێك بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌لانی عیراق هه‌روه‌ها ته‌ده‌خول له‌بارودۆخی سیاسی ناكات و رۆڵی نابێت له ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتدا ) ئه‌مه‌ش رێده‌گرێت له به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی و ئه‌منی عیراق بۆ كێشه و ململانێیه سیاسییه‌كانی ناوخۆی عیراق له هه‌ر شوێن و كاتێكدا بێت، پێویسته پابه‌ندی ئه‌و مادده ده‌ستورییه بن كه زۆرینه‌ی گه‌لانی عیراق ده‌نگی بۆ داوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە