کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەندەن خۆی بەقەرزداری كورد دەزانێت

.

11:59 AM - 15/01/2019

وەزیری بەرگری بەریتانیا دەڵێت وڵاتەكەی قەرزداری هەسەدەیە و تەئكیدیش لەسەر پشتیوانی بەردەوامی كورد لەسوریا دەكاتەوە.
كافین فیلاسمۆن وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاندووە وڵاتەكەی بەتەواوی خۆی بە قەرزدارێكی گەورەی هێزەكانی سوریای دیموكرات و هێزە كوردییەكان  لەسوریا دەزانێت.
وەزیری بەرگری بەریتانیا تەئكیدیشیكردۆتەوە لەوەی وڵاتەكەی هەسەدە و هێزەكوردییەكانی تری سوریا بەهاوپەیمانێكی نزیكی وڵاتەكەی دەزانێت و بەردەوامدەبێت لەپێشكەشكردنی هاوكاری و پشتیوانی بۆ ئەو هێزە كوردییانە ,  دەشڵێت: راوێژ و گفتوگۆكانیان لەگەڵ  وەزیرانی بەرگری فەڕەنسا و ئەمریكا بەردەوامە بۆ ئەوەی هەرچییەكیان لەدەستبێت بۆ پشتیوانیكردنی هێزە كوردییەكان لەسوریا ئەنجامیبدەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە