کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناسنامەی یانەكان بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی ئیتاڵیا ئاشكرابوو

.

11:44 AM - 15/01/2019

دوای تەواوبوونی سەرجەم یارییەكانی قۆناغی 16ی جامی ئیتاڵیا   ناسنامەی سەرجەم یانەكان بۆ بەشداریكردن لە قۆناغی چارەكی كۆتایی ئەو جامە ئاشكرابوو .
هەریەك لە یانەكانی رۆما و فیۆرەنتینا و ناپۆلی و ئەی سی میلان و ئینتەرمیلان و لازیۆ و یۆڤانتۆس و ئەتلەنتا سەركەوتنیان  بۆ  قۆناغی چارەكی مسۆگەر كرد و وا بڕیاریشە یارییەكان لە 30ی ئەم مانگەدا دەستپێبكات   لەسەرەتادا یانەی رۆما لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی فیۆرەنتینا و ئەی سی میلانیش لەسەر یاریگای سان سیرۆ و لە یارییەكی ئاست بەرز و بەهێزدا رووبەرووی یانەی ناپۆلی دەبێتەوە  لازیۆ لەدەروەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی  ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆسیش لەسەر یاریگای ئەلیانز ستادیۆمی تایبەت بەخۆی رووبەرووی یانەی ئەتڵەنتا دەبێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە