کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لە گەڵ باڵیۆز و كونسوڵی بەریتانیا لە عیراق و هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە

.

04:16 PM - 13/01/2019


قوباد تاڵەبانی: حکومەتێکی بەھێز بەرەو گۆڕانکاری ریشەیی لە بەڕێوەبردن و خزمەتکردنی خەڵک

لاھور شێخ جەنگی: بڕیاری سیاسەت لێدراوی ھەرێم لە سەر بنەمای نیشتیمانی و کۆدەنگی بێت

بافڵ تاڵەبانی: یەكێتیەکی بەھێز بۆ داھاتوویەکی بەھێزتری ھەرێم

بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی لە دەباشان چاویانکەوت بە جۆن ویڵكس باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق و مارتن وار كونسوڵی بەریتانیا ‎لە هەرێمی كوردستان. لە دیدارێکدا ھەلومەرجی سیاسی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە لە بەر رۆشنایی گۆڕانکارییەکان تاوتوێکران
لەبارەی سیاسەتی بڕیارلێدراوی یەکێتی و  ھەوڵەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێم
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: لەگەڵ حکومەتی شەراکەتی راستەقینە و خزمەتگوزارین کە رەنگدانەوەی واقیعی ئەمڕۆی  ھەرێم  و عێراق بێت،  چونکە  یەکێتی لەگەڵ حکومەتی خەڵکدایەوە و کار بۆ تەواوکردنی قۆناغەکانی چاکسازی ریشەیی لە ھەرێم دەکەین و دەمانەوێت گۆڕانکاری ریشەیی لە تەواوی کایەکانی بەڕێوەبردن بکەین و بەرنامەکەمان کە خۆی لە ئارامی و ھەلی کارو خزمەت دەبینێتەوە دەیکەینە شاڕێی کارکردنی چوار ساڵی داھاتوومان.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ھەرێم و ناوەند لاھور شێخ جەنگی تەکیدیکردەوە: لەسەر  پابەندبوون بە دەستوور و چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای شەراکەت و پێکەوەژیان و بەرژەوەندی ھاوبەش ووتی: یەکێتی لەگەڵ دروستکردنی بەرەیەکی نیشتمانیدایە کە  رەنگدانەوەی ھەموو بیرۆبۆچوونەکان بێت لە ھەرێم و بڕیاری سیاسەت لێدراویش لە سەر بنەمای نیشتمانی بێت و پێکەوە یەک گوتارمان ھەبێت بۆ عێراق.
پەیوەست بە کاروباری رێکخراوەیی بافڵ تاڵەبابی روونکردنەوەی دایە وەفدی میوان و رایگەیاند: یەکێتی لە بەردەم گۆڕانکاری گەورەو نوێبوونەوەدایە و گیانی یەکێتی ناو یەکێتی دەبوژێنینەوە و کۆنگرەی نوێبوونەوەش دەبەستین چونکە یەکێتیەکی بەھێز بۆ ئەمڕۆ و داھاتویەکی بەھێزتری ھەرێم پێویستە و ئێستاش یەکێتی خاوەن یەک بڕیارو یەک ئاڕاستەی سیاسیە و بنەماو دوورنمای کارکردنیشمان درێژەپێدان دەبێت بە سیاسەتی حەکیمانەی ھەڤاڵ مام جەلال.
ھەر لە دیدارەکەدا
بوچوونەکانیش لەسەر تەواوی پرسە سیاسی و ئابوری و ئیداری و سەربازییەکان بە شێوەیەک خرانە روو کە ھەرێمێکی بەھێزتر لە سەر بنەمای ھاوڵاتی بوون بنیادبنرێت و دەستوور مەرجەعی پەیوەندی ھەرێم و بەغداد بێت و گیانی پێکەوە ژیان و ئاشتیانە ببوژێنرێتەوە

4914131312019_50675806_618041895684910_69.jpg

5514131312019_50170554_723544971365815_85.jpg

015131312019_49428929_525355014637236_11.jpg

515131312019_50012436_308535643102905_78.jpg

915131312019_49947833_2338879623061207_5.jpg

1315131312019_50241556_2141167339470074_4.jpg

1915131312019_49896010_653650735049653_36.jpg

2315131312019_49895691_330608770878180_24.jpg

2815131312019_49895306_361709867716387_95.jpg

4615131312019_49314264_2166262053623472_6.jpg

5015131312019_49413368_991860424337809_67.jpg

5415131312019_49898127_589200448201294_52.jpg

016131312019_49898979_2306781032973873_2.jpg

716131312019_49947489_2274486269433363_7.jpg

1316131312019_50117228_585216741891181_78.jpg

1816131312019_50234356_2089927091065053_4.jpg

2216131312019_50241627_518360081988792_83.jpg

2716131312019_50328014_738639789841009_48.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە