کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق خاوەنی 96 تۆن یەدەگی زێڕە

.

04:27 PM - 09/01/2019

ئەنجومەنی جیهانی بۆ زێڕ ئاشكرای دەكات، عیراق خاوەنی زیاتر لە 96 تۆن یەدەگی زێڕە‌و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش پێنجەم گەورەترین وڵاتە لەڕووی یەدەگی زێڕەوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی ئەنجومەنی جیهانی بۆ زێڕ بڵاویكردۆتەوە: یەدەگی زێڕی عیراق لەمانگی كانونی دووەمی ئەمساڵدا 96 تۆن‌و 300 كیلۆگرام بووە، ئەوەش دوای ئەوەی لەمانگی ئەیلولی ڕابردوودا 6 تۆن‌و 500 كیلۆگرام زێڕی كڕیووە.
بەپێی ئامارەكان، یەدەگی زێڕی عیراق لەسەدا 6 پۆینت 4ی یەدەگی دراوی بیانی عیراق پێكدەهێنێت‌و لەسەر ئاستی جیهانیش بە پلەی 37 هاتووە‌و لەنێو وڵاتانی عەرەبیشدا لەدوای سعودیە‌و لوبنان‌و جەزائیر‌و لیبیاوە خاوەنی زۆرترین زێڕی یەدەگە.
هاوكات كۆی وڵاتانی جیهان خاوەنی 33 هەزار‌و 872 تۆن زێڕی یەدەگن ‌و ئەمریكاش بە پلەی یەكەم دێت كە خاوەنی 8 هەزار‌و 133 تۆنە‌و لەدوای ئەویش ئەڵمانیا دێت كە خاوەنی 3 هەزار‌و 369 تۆن زێڕی یەدەگە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە