کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە ئارسەر میلۆی بە میدیاكان ناساند

.

11:46 AM - 13/07/2018

بەشێوەیەكی رەسمی جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئارسەر میلۆی یاریزانی نوێ یانەكەی بە دەزگاكانی راگەیاندن ناساند كە لە ریزی یانەی گریمیۆی بەرازیلییەوە پەیوەندی بە یانە كەتەلۆنیەكە كردبوو   لای خۆیەوە بارتۆمیۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەكاتی ئیمزاكردنی گرێبەستی یاریزانە بەرازیلیەكە ووتی : ئارسەر ئاشنای شێوازی یاری كردنی بەرشەلۆنەیە بۆیە هەر ئەوە دەبێتە چیرۆكی سەركەوتنی لە ریزی یانە نوێكەی... بەو پێیەی ئارسەر یاریزانێكی خاوەن بەهرە و لێهاتوویەكی زۆرە   ووتیشی ئارسەر ئارەزووی ئەوە دەكات شوێن پێی هەریەك لە ئەندرێس ئێنیستا و چاڤی هیرناندێز بگرێتەوە بۆیە هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم   لەلایەكی ترەوە یاریزانی ناوبراو لە میانی لێدوانێكیدا ئاسوودەیی خۆی بە پەیوەندی كردن بە ریزەكانی یانەی بەرشەلۆنە دەربڕی و ئاشكرایكرد : راهێنەری یانەكە پێگەی یاریكردنی لە ناو یاریگا  دیاری دەكات و لە هەر جێگەیەك داوای لێبكات پێوەی پاپەند دەبێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە