.
09:45 PM - 20/06/2018
بانكی هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی لە سویسرا ئاشكرای دەكات، بیتكۆین و دراوە ئەلكترۆنییەكان مەترسیەكی گەورەیان لەسەر ئینتەرنێت دروستكردووە و مامەڵەكردن بەو دراوانەوە وزەیەكی زۆری دەوێتو لەوانەیە ئینتەرنێت تێكبشكێنێت.
بانكی هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی لە نوێترین ڕاپۆرتیدا مەترسی دراوە ئەلكترۆنییەكانی لەسەر ئینتەرنێت ئاشكراكردوەو بەپێی راپۆرتەكە، ئەو مامەڵانەی بە بیتكۆینو دراوە ئەلكترۆنییەكانی ترەوە دەكرێت لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە زۆر قورسەو وزەیەكی زۆری دەوێت، بۆیە ڕەنگە ئینتەرنێت تێكبشكێنێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو داتایانەی لەڕێگەی مامەڵەكرد بە بیتكۆین لەنێوان بەكارهێنەرانیدا دەگوێزرێتەوە وزەیەكی زۆری دەوێت، كە ساڵانە دەگاتە 32 تێرا وات كە دەكاتە وزەی بەكارهێنراوی 3 ملیۆن ماڵ، بۆیە لەوانەیە چیتر ئینتەرنێت نەتوانرێت بەرگەی ئەو وزە زۆرە بگرێتو تێكبشكێت، لەبەر ئەوە پێویستە پێش ئەوەی ئەوە ڕووبدات ڕێگە لە بیتكۆین بگیرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە