کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەبادی بوونی هەر هەماهەنگیەك لە گەڵ توركیا بۆ كردەوە سەربازیەكان ڕەتدەكاتەوە

.

08:22 PM - 20/06/2018

عەبادی بوونی هەر هەماهەنگیەك لەگەڵ توركیا بۆ كردەوە سەربازیەكان ڕەتدەكاتەوە. 
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا لە بەغدا جارێكی تر ڕەتیكردەوە بەغدا هەماهەنگی لە گەڵ توركیادا كردبێت بۆ ئەنجامدانی كردەوە سەربازیەكانی سوپای توركیا لە ناوچە سنووریەكانی هەرێمی كوردستان.
دوێنێش عەبادی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لێدوانەكانی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا سەبارەت بە هێرشكردنە سەر پەكەكە لە قەندیل جۆرێكە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكی ئێستای توركیا و كاندیدی بۆ خولێكی تری سەرۆكایەتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە