کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی ئەوروپا ناردنی چاودێر بۆ سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنەكانی توركیا رەتدەكاتەوە

.

05:51 PM - 23/05/2018

پەرلەمانی ئەوروپا ناردنی چاودێر بۆ سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنەكانی توركیا رەتدەكاتەوە.
دێڤید ماك ئالیست و لیندا ماك ئاڤان سەرۆكی هەردوو گروپی ڕێكخستنی هاوكارییەكان و هەڵبژاردنەكان لە پەرلەمانی ئەوروپا  رایانگەیاند: پەرلەمانی ئەوروپا چاودێر بۆ سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتی و پەرلەمانیەكی 24 ی حوزەیرانی داهاتووی توركیا رەوانە ناكات و لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیش هیچ لێدوانێكی نابێت, وتیشیان: هەر لێدوان و كۆمێنتێك كە لە ئەندامانی پەڕلەمانی ئەوروپاوە لەسەر هەڵبژاردنەكانی توركیا دەردەچێت گوزارشت لە رای پەرلەمانی ئەوروپا ناكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە