کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ هەفتەیەكی نوێی خولی نایابی كوردستان بەرێوەدەچێت

.

05:46 PM - 23/05/2018

خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان لە كۆتایی نزیك دەبێتەوە و سبەینێ-ش هەفتەیەكی نوێ بەرێوەدەچێت، سەعات 4 ی سبەینێ سەرجەم یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی قۆناغی دووەمی خولەكە لەیەك كاتدا دەستپێدەكەن و لەم هەفتەیە یانەی برایەتی پێشەنگی ریزبەندی خولەكە بە 28 خاڵ چاوەڕوان دەبێت و یاری ناكات، بەڵام یانەی زێرەڤانی دووەمی ریزبەندی بە 25 خاڵ  هەوڵی درێژەدان دەدات بە ئەنجامە باشەكانی دەبێتە میوانی یانەی هەولێر، هەولێریش دەیەوێت بەهەر نرخێك بێت سوود لەیاریگا و هاندەرانی وەربگرێت و سێ خاڵ دەستەبەر بكات، یانەی هەندرێنیش كە لەیاری هەفتەی حەوتەم دووچاری شكستێكی قورس هات و 24 خاڵ لەپلەی سێیەمدا دێت  لە یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی نەورۆز یاری دەكات، هەندرێن هەوڵی سوود وەرگرتن دەدات لە هەر ئەنجامێكی نەخوازراوی یانەی زێرەڤانی و بچێتەوە دووەمی ریزبەندی،  نەورۆز نایەوێت چارەنووسی بۆ دا هەفتەی خولەكە هەڵبگرێت و بەبردنەوەی لەو یارییە مانەوەی لە خولەكە مسۆگەر دەبێت كە تا بەر لەو یارییە بە 14 خاڵ لەپلەی حەوتەمدا دێت، یارییەكی تریش لە نێوان هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و شێروانەی خاوەن پلەكانی هەشتەم و نۆیەمی ریزبەندی دەكرێت و هەردووكیان خاوەنی 13 خاڵن و یارییەكەش چارەنووسساز دەبێت بەبردنەوەی هەر یەكێكیان تارادەیەك لەناوچەی سوور دووردەكەوێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە