کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوڵاتییەك دەكوژرێت و 6 كەسیش دەستگیر دەكرێن

.

03:43 PM - 23/05/2018

ئەمڕۆ 23 ی ئایاری 2018 ، لە قەزای شارەزور بەهۆی كێشەی زەوییەوە لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە كەسێك كوژرا و هێزەكانی پۆلیسیش 6 كەس دەستگیر دەكەن .
ئەمڕۆ لەبەردەم دادگای لێكۆڵینەوەی شارەزور شەڕو ئاڵۆزی لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروست دەبێت و بەوهۆیەوە هاوڵاتی (س ، ح ،خ) ی تەمەن  25 ساڵ دەكوژرێت .
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تۆمەتبارانی ڕوداوەكە كە ژمارەیان 6 كەسە دەستگیر دەكرێن ، لەنێویشیاندا تۆمەتبار (ع ) كە هەستاوە بە تەقەكردن بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی و بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە . لە ئێستاشدا لە لایەن بنكەی پۆلیسی شارەزورەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە