کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئێران : دەبێت چاوەڕوانی پێكهاتنی حكومەتی داهاتووی عێراق بین

.

02:25 PM - 21/05/2018

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت دەبێت چاوەڕوانی پێكهاتنی حكومەتی داهاتووی عێراق بین.
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە كۆنفرانسی هەفتانەی خۆیدا سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هەڵوێست وەرگرتنی سەدر دژ بە ئێران و مەسەلەی ئابووری نێوان هەردوو وڵات ، رایگەیاند بەروانین لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، ئێمە هیچ كێشەیەكمان لە حكومەتی عێراق نابێت و سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق گەشتبینم دەبێت چاوەڕێ بین و ئەنجامەكان ببینین، كە كام هاوپەیمان حكومەتی داهاتوو پێكدەهێنێت.
قاسمی وتیشی: ئێمە عێراق بە وڵاتێكی سەربەخۆ دەزانین و رێز لە دەنگی هاوڵاتیان دەگرین و هەر كەسێك لەو وڵاتە دەوڵەت بگرێتە دەست، ئێمە كێشەیەكمان نییە و گەشە بە پەیوەندییەكانمان دەدەین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە هەڵبژاردنی عێراق و سەركەوتنی موقتەدا سەدرو ئەگەری كەم بوونی هەژموونی ئێران لە عێراق، رایگەیاند: پەیوەندی ئێران و عێراق لە هەر كاتێك و لەگەڵ هەر حكومەتێك روونە و ئێمە بەهاوكارییەكانی ئێستا لەگەڵ عێراق گەشبینین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە