کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە نازناوی ئەم وەرزەی لالیگای بەرزكردەوە

.

01:35 PM - 21/05/2018

هەروەها لە دوا رووبەروو بوونەوەی هەفتەی كۆتایی لالیگا  كە لە هەمان كاتیشدا دوا یاری ئەم وەرزەی خولەكە بوو  یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای كامپ نۆ و لە كەشێكی ئاهەنگ ئامێزدا پێشوازی لە یانەی ریاڵ سۆسیداد كرد  لە گێمی یەكەمدا یاریزانانی بلاوگرانا كۆنترۆڵی نێو یاریگایان گرتە دەست و زیاتر لە جارێكیش نزیك بوون لە هەژاندنی تۆری گۆڵی یانەی بەرامبەر  بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان بێ ئەنجام بوون و ئەو گێمەش بە بێ گۆڵ تەواو بوو  لە گێمی دووەمدا یاریزانانی یانە كەتەلۆنیەكە ئاستێكی بەرز تریان پێشكەش كرد  تا لە دەقیقەی 57 دا فیلیپ كۆتینیۆ گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار كرد  سەرەرای ئەوەی دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی بەرشەلۆنە هەموو هەوڵێكی خۆیان خستە كار گۆڵی زیاتر تۆمار بكەن  بەڵام سەركەوتوو نەبوون و یاریەكەش هەر بەو تاكە گۆڵەی كۆتینیۆ مایەوە  دوا بەدوای تەواو بوونی یاریەكەش یانەی بەرشەلۆنە نازناوی ئەم وەرزەی خولەكەی بەرز كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە