کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یارییەكانی دواهەفتەی كاڵچۆ ئەنجامدەدرێن

.

01:39 PM - 19/05/2018


هاوشێوەی خولی یانەكانی ئیسپانیا رۆژانی شەممە  و یەك شەممەش سەرجەم یاریەكانی دواهەفتەی كاڵچۆ بەرێوەدەچێت  ئەمڕۆ لەسەعات 4 ی عەسر تەنها یەك یاری ئەنجامدەدرێت كە تیادا یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوانی ئەم وەرزە لە نێو یاریگای ئەلیانز ستادیۆمی تایبەت بەخۆی پێشوازی لە یانەی هیلاس ڤیرۆنا دەكات كە ئەمەی دوومیان بەرەسمی دابەزینی بۆ خولی پلەیەكەكانی ئیتاڵیا مسۆگەر كردووە  ئەم یارییە لە رووی ئەنجامەوە هیچ گرنگیەكی بۆ خانمە پیرەكە نابێت بەڵام لەو یارییەدا جیان لویجی بۆفۆنی گۆڵچیی ئەفسانەی یانەكە بۆ دوایین جار بەدرێسی یۆڤانتۆسەوە یاریدەكات  ئەمەش لە دوای ئەوەی رۆژی پێنج شەممەی رابردوو بە رەسمی رۆشتنی خۆی لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاند  رۆژی یەكشەممەش چەندین یاری تر بەرێوە دەچن كە گرنگترینیان لە نێوان یانەی لازیۆ و ئینتەرمیلان دەبێت كە هەردوو یانە هەوڵەكانیان چڕدەكەنەوە لە پێناو بڕینی بلیتێكی بەشداری كردن لە قۆناغی  پاڵاوتنی چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە