کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: پابەندیی خۆم بە زیندوو هێشتنەوەی هەردوو رێبازی مام و كاكە نەوە دووپات دەكەمەوە

.

11:45 AM - 19/05/2018



قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفاوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند ئەوەی جورئەت بكات بێڕێزی بەرانبەر كاك نەوشیروان و ئادگار و یادەوەریی ئەو بكات، ئەوە بێڕێزی بە مام جەلال كردووە.
لە ساڵیادی ژیان ئاوای كاك نەوشیروان مستەفدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیامێكی بە ناونیشانی ساڵیادی كۆچی كاكە نەوە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوكردۆتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە بە هاتنەوەی ساڵیادی كۆچی دوایی كاك نەوشیروان، جارێكیتر برینەكانمان بۆ سەفەری كتوپڕی ئەو كەڵە سەركردەو روناكبیرو نووسەرەی كورد كولایەوە، ڕەوانشاد هاوڕێی تەمەنی مام جەلال و شەریكی سەروەرییە مێژووییەكانی بوو. هەردووكیان ئەندازیاری زۆر وێستگەی گرنگن لە خەباتی رزگاریخوازیی گەلی كورد و ئێمە بەختەوەرین لە رۆژگارێك ژیاین كە ئەوان رێبەرمان بوون و لە نزیكەوە لە كانیاوی بیرو رێبازی ئەوان ئاومان خواردەوە.

لەبەشێكی تری پەیامەكەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە ئەوەی جورئەت بكات بێڕێزی بەرانبەر كاك نەوشیروان و ئادگار و یادەوەریی ئەو بكات، ئەوە بێڕێزی بە مام جەلال كردووە , چونكە ئەو دووانەیە هیچ كات لەیەكتر جیا نابنەوە و من وەك كوڕی مام جەلال ئەم یادەی كاكە نەوەو ئەم كۆست كەوتن و پێشهاتانەی دوایی بە دەرفەت دەزانم تا پابەندیی خۆم بە زیندوو هێشتنەوەی هەردوو رێبازی مام و كاكە نەوە دووپات بكەمەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە