کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیران ساڵانە بەبەهای 300 ملیۆن دۆلار خورما هەناردەی دەرەوە دەكات

.

08:41 PM - 17/05/2018

ئێران ساڵانە بەبەهای 300 ملیۆن دۆلار بەرهەمی خورما هەناردەی دەرەوە دەكات.
لەوبارەیەشەوە  (موحسن رەشید فەرخی) سەرۆكی كۆمەڵەی نیشتمانی ئێران بۆ بەرهەمی خورما رایگەیاند: ووڵاتەكەیان ساڵانە رێژەی سەدا (20)ی بەرهەمی ناوخۆیی خۆی لە خورما هەناردەی دەرەوە دەكات  كە بەهاكەی نزیكەی (300) ملیۆن دۆلارە.
وتیشی: كۆمەڵەكەیان ئامانجێتی ئاستی هەناردەكردنی ساڵانەی بەرهەمی خورما بەرزبكاتەوە بەجۆرێك بەهاكەی بگاتە یەك ملیار دۆلارو بۆ ئەوەش پێویستە كێبركێ‌ لەگەڵ ووڵاتانی تری ناوچەو بەرهەمهێنەرانی خورمادا بكات .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە ئێران بەتەنها لەساڵی رابردوودا نزیكەی یەك ملیۆن و (200) هەزار تەن بەرهەمی خورمای هەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە