کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گریانەكەی م.عەلی پەرلەمان و دڵخۆشی و گۆرانیەكەی غازی كەركوكی

.

02:33 PM - 16/05/2018

هاودین محمود
 
شەوی 21ئەیلولی 2013 لەسەروبەندی راگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە دەنگەكانی یەكێتی داكشانێكی بەرچاوی بەخۆوە بینی كە ئەو ئەنجامە لەگەڵ مێژوو خەبات و تێکۆشانی و خوێنی شەهیدەکانیدا نەبوو، رووداو گەلێك روویاندا لە بیر و هزری هیچ مرۆڤێكی ویژدان زیندودا هەروا بە سانایی ناگوزەرێ، لەو ساتەدا مامۆستا عەلی پەرلەمان پیاوێكی ماندوونەناسی رێگەی كوردایەتی و رێبازی شەهیدان  و قاڵبوو بەهەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی ناتوانێت زاڵبێت بەسەر ئەو هەستە پڕ بەسوێیەی لە ناخیدا پەنگی خواردوەتەوە لە سوچی ژورێكدا دەداتە پڵمە و بە كوڵ دەگری.
گریان و ناسۆری دڵسۆزانی یەكێتی بۆ ژمارەی كورسیەكانی پەرلەمان و بەدەستنەهێنانی پۆستی گرنگ و هەستیار لە حكومەتی هەرێم نەبوو، بەڵكو بۆ خەبات و تێكۆشان و قوربانی و دڵۆپ بە دڵۆپی خوێنی شەهیدەكان و پێگە و پاییەی یەكێتی لە كورستان و ناوچەكە بوو كە تائێستاش كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان باجی ئەو ناهاوسەنگیە دەدەن.
وەلێ ئەو بارودۆخە زۆری نەخایاند و لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاكانی هەرێم له   30 نیسانی 2014 دا دەنگەكانی یەكێتی روویان لە هەڵكشان كردەوە، دەنگدانی سەرۆك مام جەلال لەبەرلینی پایتەخت و بەرنامەی بڕیار لێدرا و دارێژراوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن و هەماهەنگی سەركردایەتی و جەماوەر و هەستكردن بەو گەلەكۆمەكیەی لەسەر یەكێتی بوو پێگە و پاییەی یەكێتی لە كوردستان و عێراق و ناوچەكە بەهێزتركرد.
شەوی 15/16 ئایاری 2018 لەسەروبەندی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگای كەركوك و بەدەسهێنانی 184 هەزار و سێ سەد دەنگ لە كەركوكی قودسی كوردستان و قەڵا سەوزەكەی یەكێتی هاوشێوەی سەركەوتنە مەزنەكەی یەكێتی لە پارێزگای سلێمانی بە 262 هەزار و سەد و بیست و هەشت دەنگ هاوشێوەی سەرجەم ئەندام و كادیرانی یەكێتی و ئازادیخوازان ، هەڤاڵ غازی كەركوكی پێشمەرگەی دێرین و پارێزەرە سەرسەختەكەی یەكێتی و رێبازە پیرۆزەكەی مام لەعانی گەرانەوەیان دوای بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی كە تایبەت بوو بە سەركەوتنەكەكانی یەكێتی لەگەڵ هەڤاڵەكانی بۆ شاری كەركوك بە چڕینی گۆرانی (دەسماڵ حەریرەی) حەسەن زیرەك هاوشێوەی جەماوەری یەكێتیی خۆشحاڵی خۆی دەردەبرێ.
لە مێژووی پڕ خەباتی یەكێتیدا چەندین نمونەی هاوشێوە هەن، سروشتی یەكێتی بەو چەشنەیە كە بەسەركەوتنەكانی بوغرا و بێ منەت نەبووە بەرامبەر بە جەماوەر و نەیارەكانیشی، بە شكستەكانیشی بێ هیوا نەبووە بەرەخنە لە خۆگرتن و سیاسیەتی بەخۆدا چوونەوە قۆناغە دژوارەكانی تێپەراندوە و هەنگاوی كردارەكی بۆ پێشەنگ ەبوون ناوە، ئەم جۆرە تایپە هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە دووانەیەكی لێك ئاڵاوان هەروەك چۆن  شكستی بە نوشست هێنا و مەحاڵی كردە واقیع، لە تەمەنی نزیكەی نیو سەدە لە خەباتی چەندین قۆناغی گرنگ و هەستیار  و هەوراز و نشێوی بەرێكردووە، یەكێتی بە پیادەكردنی رێباز و سیاسەتە حەكیمیانەكەی سەرۆك مام جەلال و وەفای خوێنی شەهیدان و خەباتگێرەكانی و بەهەوڵ و كۆششی بەردەوام و بێوچانی كەسوكاری سەربەرزی نەمران و فەرماندە و پێشمەرگە دێرین و قارەمانەكان و بەكەم ئەندامبووانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسی و رێكخستنە دێرینەكان و گەنجان لاوان و سەرجەم چین و توێژەكان ، قۆناغی گرنگتر و چارەنوساازتریتری لە پێشە، ناسروێ هەتا سەردەكەوێ.

3332111652018_15391037_1362778037106646_1127096827531061796_n.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە