کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەمووتان مۆبایلەكانتان بكوژێننەوە

.

12:12 PM - 04/08/2015

رێبین حەسەن، خاوەنی بیرۆكەی كەمپینی (نا بۆ گرانكردنی نرخی كارتی مۆبایل لەهەرێمی كوردستان)، دوا بە دوای سەردانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان، بەهاوكاری ڕێكخراوی سكاڵا و چاودێریی دژی گرانكردنی نرخی كارتی مۆبایل لە هەرێمی كوردستان كەمپینێكی ڕاگەیەند و یاداشتێكی ئاڕاستەی پەرلەمانتاران كرد. لە لێدوانێكدا رێبین حەسەن، خاوەنی بیرۆكەكە رایگەیاند: بەهاوكاری رێكخراوی سكاڵاو چاودێریی سەردانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستانمان كرد بۆ گەیاندنی نیگەرانی خەڵك بەرامبەر زیادكردنی نرخی كارتی مۆبایل لەهەرێمی كوردستان و پێمانڕاگەیاندن كە ناكرێت بۆ هەندێك شت حكومەتی هەرێم پابەندی بەغدا بێت ‌و بۆ هەندێك شتی تریش دژی بێت، لەبەرئەوەی لەئێستادا خەڵكی كوردستان بەهۆی گرانبوونی دۆخی ژیانیان زۆر نیگەرانن و داوامانكرد كە پەرلەمان بەئەركی راستەقینەی خۆی هەڵبستێت، لەبەرامبەردا ئەندامانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمان ئەوەیان باسكرد: كە بڕیارە سبەینێ لەشاری هەولێر لیژنەی پاراستنی مافی بەكاربەر و گواستنەوە، بانگهێشتی وەزیری گواستنەوە بەوەكالەتی هەرێم ‌و نوێنەرانی كۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ‌و كۆڕەك بكەن، هەروەها بڕیار درا رۆژی چوارشەممە 5/8/2015 لەسەعات 8ی بەیانی بۆ 8 ی ئێوارە مۆبایلەكان بكوژێنرێنەوە و ئەگەر چارەسەری ئەو كێشەیەش نەكرا ئەوا دووبارە رۆژی 10/8/2015 مۆبایلەكان دەكوژێنرێنەوە و داواكارین كە كەناڵەكانی راگەیاندن‌و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان هاوكارمان بن وەك فشارێك بەرامبەر بەو بڕیارە نادروستە.

21119482015_11846340_1153707664644381_1.jpg

26119482015_11846003_1153707691311045_5.jpg

32119482015_11802167_1153707701311044_1.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە