کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار پێشوازی لەوەزیری رۆشنبیری كانتۆنی جەزیرە كرد

.

10:07 PM - 03/08/2015

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، پێشوازی لە بێریڤان خالید، وەزیری رۆشنبیری كانتۆنی جزیرە و لەیلا جەمال، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەت ‌و شێرزاد عادل ئێزدی، نوێنەری خۆبەڕێوەبردنی دیموكراسی كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستان لەباشوری كوردستان كرد و لەدیدارێكیشدا، پەیوەندییە رووناكبیری‌و فەرهەنگییەكانی رۆژئاواو باشوری كوردستان هەڵسەنگێندران. لەسەرەتای دیدارەكەدا، مەلا بەختیار، وێڕای بەخێرهاتنی بۆ شاری سلێمانی، پایتەختی رووناكبیری، خۆشحاڵی نیشاندا، كە وەزیری رۆشنبیری خانمێكە‌و ئەوەشی بەگرنگ بۆ خەباتی مەدەنی‌و یەكسانی لەرۆژئاوای كوردستان ناوبرد، هەروەها خۆشحاڵیشی بەسەركەوتنەكانی رۆژئاوای كوردستان‌و لەنێویاندا رزگاركردنی حەسەكە، لەڕووی جیۆپۆلەتیكییەوە بۆ ئاییندەی كوردستان، بەگرنگ خوێندەوە. تەئیكیدیشی لەوەكردەوە كە، كە یەكێتیی، پەیوەندییەكی تەندروستی لەگەڵ رۆژئاوای كوردستاندا هەیە لەگەشەسەندنیشدایە. لەلایەن خۆشییەوە، بێریڤان خالید، وەزیری رۆشنبیری كانتۆنی جزیرە، سوپاسی پەیوەندیی‌و پشتیوانییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد، لەوێستگە جیاوازەكانی شۆڕشی ئازادی رۆژئاوا داو هاوكات بەپێویستیزانی، كە پەیوەندی رووناكبیری‌و فەرهەنگی نێوان بەشەكانی كوردستان، لەنێویاندا رۆژئاواو باشوری كوردستان پتەوتر بكرێت. لەلایەن خۆشییەوە، نوێنەری خۆبەڕێوەبردنی دیموكراسی كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستان لەباشور، هەڵوێستەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لەرۆژانی سەرەتای شۆڕشی رۆژئاوای كوردستانەوە، بەمایەی شانازی  ناوبردو  رایگەیاند: یەكێتیی، كە قوتابخانەی مام جەلالە، هەڵوێست‌و پشتیوانی‌و هاوكارییەكانی بۆ رۆژئاوای كورستان، هەڵوێستی مەبدەئی‌و سیاسی‌و نەتەوەیی بووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە