.
06:53 PM - 02/08/2015
له ماوه‌ی رۆژانی رابردوو له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی یوتیووب فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری له سه‌ر خه‌سارناسی شیعری هاوچه‌رخی کوردی بڵاوبووه‌وه که له ١٠ به‌شدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له شاعیران و ره‌خنه‌گرانی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به ره‌وتی شیعری کوردی وتووێژکراوه، ئه‌م فیلمه که له لایه‌ن ناوه‌ندی راڤه له شاری سنه به‌رهه‌م هاتووه، رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی توندی به‌شداربووانی فیلمه‌که بووه‌ته‌وه و زۆربه‌یان داواکارن به هیچ شێوه‌یه‌ک ئەو فیلمه بڵاونه‌بێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش که بڵاوبووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کان بسڕێته‌وه.
د.ئۆمید وه‌رزه‌نده و کامبیز که‌ریمی که له‌م فیلمه‌دا وه‌کو توێژه‌ری بواری ئه‌ده‌بی کوردی به‌شداربوون، له نووسراوێکدا که له ماڵپه‌ڕه‌کانی ئێرانی بڵاوبووه‌ته‌وه رایانگه‌یاندووه: له‌م دوایانه‌دا فیلمی "له شیعره‌وه تا شار" که ده‌ڵێن له‌سه‌ر شیعری هاوچه‌رخی کوردییه له چه‌ند شوێنێک بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌م فیلمه‌دا له وتووێژی نزیکه‌ی یه‌ک کاتژمێری ئێمه ده‌بیندرێت چه‌ند دێڕێکی کورت، بێ سه‌ره‌تا و کۆتایی و وێڵه که به‌داخه‌وه وته‌کانی ئێمه‌ی تێدا به خراپی و دوور له ناوه‌ڕۆکی راسته‌قینه‌ی خۆی بڵاوکردۆته‌وه.
ئه‌م دوو نوسه‌ره‌ی کورد هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه: مه‌رجه‌کانی ئێمه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌و وێڕای ناره‌زایی ده‌ربڕینی خۆمان رایده‌گه‌یه‌نین: به مافی خۆمان ده‌زانین له رێگای یاساییه‌وه به‌دواداچوونی بۆ بکه‌ین و مافی خوراومان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها فه‌رزاد میر ئه‌حمه‌دی نوسه‌ر و شاعیری کورد له وتووێژێکی تایبه‌تدا پێی راگه‌یاندین: ئێمه به پێی متمانه‌و بڕوا به رووراستی ئه‌و دۆستانه له‌و فیلمه‌دا به‌شداربووین، به‌ڵام ئه‌وان له جیاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی وته زانستییه‌کانی ئێمه کولاژێک له که‌سایه‌تی یاسایی ده‌قه‌کانیان هه‌ڵبژاردووه و ئه‌مه‌ش به مافی خۆمان ده‌زانین له رێگای یاساییه‌وه داوایان له‌سه‌ر تۆمار بکه‌ین و نه‌هێڵین ئه‌و فیلمه بڵاوبێته‌وه.
هه‌روه‌ها شوعه‌یب میرزایی شاعیری سنه‌یی رایگه‌یاند: بڕیار بووه پێش بڵاوبوونه‌وه ئێمه خۆمان فیلمه‌که ببینین و ئۆکه‌ی له‌سه‌ر بده‌ین به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی زۆر خراپ ئه‌مه‌یان نه‌کردووه‌و ئه‌وه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه زۆر جیاوازه له‌و قسانه‌ی دۆستان له فیلمه‌که‌دا کردوویانه، بۆیه من خوازیارم ئه‌م شێوه بڵاوکردنه‌وه‌یه رابگیرێت و ئه‌و فیلمه به ته‌واوی بێ مۆنتاژکردن بدرێته‌وه به خۆمان.
هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌تا نه‌هایی نوسه‌ری ناوداری کورد که له به‌شێک له فیلمه‌که‌دا به‌شداره، رایگه‌یاند: من ته‌نها بیستوومه چی‌یان کردووه‌و بۆیه ده‌زانم ئه‌گه‌ر بیبینم زۆرم پێ‌ناخۆش ده‌بێت و هه‌ڵوێسته‌ی توندم ده‌بێت، پێم باشتره ته‌نانه‌ت چاویشی لێنه‌که‌م و هیوادارم ئه‌و فیلمه به‌و شێوه‌یه بڵاونه‌بێته‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه که ژماره‌یه‌ک له نوسه‌ران و شاعیرانی کرماشانیش که له‌م فیلمه‌دا قسه‌یان کردووه رایانگه‌یاندووه: که له رۆژانی داهاتوودا به ده‌رکردنی نوسراوێکی فه‌رمی رای خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌رده‌بڕن و رایده‌گه‌یه‌نن: که وته‌کانیان به خراپی بڵاوبووه‌ته‌وه‌و دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و فیلمه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە