کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە بە لێدانی یەكلایی كەرەوە بە چێڵسی دۆراند

.

11:24 AM - 29/07/2015

 لە میانی یاریەكانی جامی پاڵەوانان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و چێڵسی رووبەروی یەك بونەوە  لە گێمی یەكەمدا یانەی چێڵسی دەست پێشخەریان كرد و ئیدن هازارد گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد و ئەو گێمە بەو تاكە گۆڵە بە پێشكەوتنی بلوز كۆتایی هات لە گێمی دوەمدا بەرشەلۆنە ریزەكانیان رێكخستەوە و لە دەقیقەی 52 لویس سوارێز گۆڵی یەكسان بونەوەی تۆمار كرد . دواتر هێرشەكانی یانە كەتەلۆنیەكە بەردەوامی هەبوو ساندرۆ رامیرێز لە دەقیقەی 66 گۆڵی دوەمی بەرشەلۆنەی تۆمار كرد .دوای ئەم گۆڵە یانەی چێڵسی هێرشەكانی چڕكردەوە و گاری كاهیل لە دەقیقەی 86 گۆڵی دوەمی بۆ چێڵسی تۆمار كرد و كاتی یاسایی یاریەكە بە یەكسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەك كۆتایی هات . سەرەنجام لە لێدانی یەكیلای كەرەوە یانەی چێڵسی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەكەی بردەوە ‌

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە