نرخی چیمەنتۆ دادەبەزێنێت

.

2956 جار بینراوە

3/13/2018 -


 كۆمپانیای گشتی چیمەنتۆی عیراق رایدەگەیەنێت، نرخی چیمەنتۆ بۆ سەرجەم ئەو ناوچانەی وێرانكراون بۆ كەمترین ئاست دادەبەزێنێت.
(حسین موحسن خەفاجی) بەرێوەبەری كۆمپانیای گشتی چیمەنتۆی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەپێناو یارمەتیدانی خەڵكی بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو پارێزگایانەی بەهۆی جەنگی تیرۆرەوە وێرانبوون‌و ئێستا ئازادكراون، هەروەها هاندانی ئاوارەكان بۆ گەرانەوەیان بۆ شارەكانیان بریاریانداوە نرخی چیمەنتۆ بۆ هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە بۆ كەمترین ئاست دابەزێنن.
وتیشی، ئەو دابەزینە تەنها لەكارگەی چیمەنتۆی حەمام عەلیل لەپارێزگای نەینەوا جێبەجێی دەكرێت.
بەرێوەبەری كۆمپانیای گشتی چیمەنتۆی عیراق روونیكردۆتەوە، ئەو نرخەی كە پێشنیاركراوە كە بەهاوڵاتیان بفرۆشرێت، كەمترین نرخی فرۆشتنی چیمەنتۆییە لەدوای ساڵی 2003وە.
 

زۆرترین خوێنراو

ڤیدیۆکەت بنێرە
  • ئەتوانن ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە بنێرن


  •  
     
     
     
     
     
زانستی