کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی دراوو زێڕ لە بازارەكانی هەرێم بۆ ئەمرۆ دوو شەممە

.

11:56 AM - 27/07/2015

ئەمرۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەهای دۆلار لەبەرامبەر دینار دابەزی‌و ئاڵتونیش بەجێگیری مایەوە. لەمامەڵەكانی ئەمرۆ لە هەرێمی كوردستان بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بۆ 123 هەزار دینار هاتەخوارەوە لەكاتێكدا دوێنی بە 123 هەزارو 300 دیناربوو.
 هاوكات 100 پاوەن بە 188 هەزار‌و 250 دینار مامەڵەی پێوەكراو بەراورد بە دوێنی 250 دینار لە بەهاكەی كەمیكردووە.
100 یۆرۆی ئەوروپیش دوای دابەزینی 500 دینار لە بەهاكەی گەیشتە 135 هەزار‌و 500 دینار.
 هەروەك 100 لیرەی توركیش لە 47 هەزار دیناردا جێگیربوو، هاوكات یەك ملیۆن تمەنیش بۆ 380 هەزار دینار هاتەخوارەوە لە كاتێكدا دوێنی بە 382 هەزار دیناربووە.
هەر لەمامەڵەی ئەمرۆی بازارەكانی هەرێمی كوردستان، نرخی ئاڵتون بەرارود بە دوێنێ‌ بەجێگیری مایەوەو  یەك مسقاڵ ئاڵتونی عەیاری 24 بە 218 هەزار دینار فرۆشراوو ئاڵتونی عەیاری 21یش بە 190 هەزار‌و 750 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە