کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەرماندەی پێشووی سوپای ئەمریكا مەزاری سەرۆك مام جەلالی بەسەركردەوە

.

09:06 PM - 22/02/2018



هاری شوت فەرماندەی پێشووی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق لەشاری سلێمانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی بەسەركردەوە و نزا و پاڕانەوەی بۆ رۆحی پاكیان خوێندەوە.
لەوتەیەكیشیدا هاری شوت فەرماندەی پێشووی هێزەكانی هاوپەیمانان لەعیراق رایگەیاند: سەرۆك مام جەلال كەسایەتییەكی گەورەی عیراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و كورد بوو. بەشانازییەكی گەورەشیدەزانێت كە چەندجارێك  بەخزمەت سەرۆك مام جەلال گەیشتووە و لەنزیكەوە گفتوگۆیان كردووە.
هاری شوت دەشڵێت: سەرۆك مام جەلال توانایەكی بێ ئەندازەی هەبووە لە بڕواپێهێنانی بەرامبەر و نموونەی كەسایەتییەكی بوو كە دووبارە نابێتەوە.
لەچەند دێرێكیشدا بۆ یادگاری لەدەفتەری میوانانی مەزاری سەرۆك مام جەلال نوسیبووی، هاری شوت دەڵێت:نیگەرانم لێرەم تۆ بەزیندوویی نابینم. دەشڵێت: مردن بۆ هەمووان دێت، بەڵام تۆ مێژوویەكت تۆماركرد تا هەتا مرۆڤایەتی شانازیت پێوەدەكات.

LxGbzdabi-w

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە