کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەڕڤانان شارۆچكەی بەلدەیان كۆنتڕۆڵكرد

.

10:16 AM - 22/02/2018

لەمیانەی پرۆسەی گەردەلولی جەزیرەدا شەڕڤانان شارۆچكەیەكیان لە رۆژهەڵاتی دێرەلزور كۆنتڕۆڵكرد.
هێزەكانی سوریای دیموكرات لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی گەردەلولی جەزیرەدا و لەدوای 20 رۆژ لەشەڕو پێكدادان توانیان شارۆچكەی بەحرەی رۆژهەڵاتی دێرەلزور لەدەست تیرۆریستانی داعش دەربهێنن, لەوبارەیەوە ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە لە بەیاننامەیەكدا كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی ئەو شارۆچكەیەیان راگەیاند و ئاماژەشیان بەوەداوە: كە لەو ئۆپراسیۆنەدا زیانێكی ماددی و گیانی زۆریان بە تیرۆریستان گەیاندووە و هەزار و 776 چەكداری داعشیان كوشتووە, جگە لە تێكشكاندنی دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی و دەست بەسەراگرتنی بڕێكی زۆر لە چەك و تەقەمەنی بە جێماوی تیرۆریستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە