کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەبادی مووچەی مانگێكی تەندروستی و پەروەردە دەنێرێت

.

03:12 PM - 16/02/2018



راوێژكارێكی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق رایدەگەیەنێت لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا عەبادی دڵنیایی داوە كە پێش كۆتایهاتنی وردبینی لەلیستی مووچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە مووچەی مانگێك بۆ ئەو وەزارەتانە خەرج دەكات.
عەبدوڵا عەلیاوایی راوێژكاری پێشكەوتوی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ گەلی كوردستان رایگەیاند : لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كە وەك راوێژكاری سەرۆكایەتی كۆمار بەشدار بووە وعەبادی رایگەیاند: پڕۆسەی وردبینیكردن لەموچەی فەرمانبەرانی پەروەردە و تەندروستی كۆتای نەهاتووە و پرۆسەكە كاتیی دەوێت بۆیە،پێش تەواوبوونی وردبینی مووچەی مانگێكی هەردوو وەزارەتەكە خەرجدەكات.
راوێژكاری سەرۆكایەتی كۆمار وتیشی: عەبادی ئاماژەی بەوەكردووە كە پاش تەواو بوونی وردبینی قسەی كۆتایی دەكەن لەسەر ناردنی مووچە.
هەر لەبارەی كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی ، عەلیاوایی رایگەیاند:چاوەڕیێ دەكرێت لە ماوەیەكی نزیكدا فرۆكەخانەكان بكرێنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە