کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بیناڵی یڵدرم ئەگەری ئازادكردنی دێنیز یۆگیل لە ماوەیەكی نزیكدا دەوروژێنێت

.

08:52 PM - 14/02/2018

بیناڵی یڵدرم ئەگەری ئازادكردنی رۆژنامەنووسە ئەڵمانیە زیندانیكراوەكە لە ماوەیەكی نزیكدا دەوروژێنێت.
بیناڵی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەی ئاڕ دی ئەگەری ئازادكردنی دێنیز یۆگیل پەیامنێری رۆژنامەی دی فێڵتی ئەڵمانی لە ماوەیەكی نزیكدا وروژاند و هیوای خواست بە زووترین كات ئازادبكرێت و ئاماژەی بەوەشكرد: پێشهاتی نوێ‌ لەو بارەوە روودەدات.
دینیز یۆگیل هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانی و توركییە و پەیامنێری رۆژنامەی دیفێڵتی ئەڵمانییە لە توركیا و ساڵی رابردوو لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی بانگەواز بۆ پشتگیریكردنی رێكخراوی تیرۆریستی و هاندانی توندوتیژی دەستگیركراوە, ئەوەش نیگەرانی بەرپرسانی بەرلینی لێكەوتۆتەوە بەو هۆیەوە پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە گرژی و ئاڵۆزی زۆری بەخۆیەوە بینی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە