کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تاران وەڵامی تیلەرسن دەداتەوە

.

08:26 PM - 14/02/2018

لێپرسراوێكی تاران وەڵامی تیلەرسن دەداتەوە و دەڵێت: پێویستە ئەو هێزانە بچنە دەرەوە كە بە بێ رەزامەندی حكومەت لە ناو خاكی سوریان.
عەلی ئەكبەر ویلایەتی راوێژكاری رابەری گشتی ئێران رایگەیاند: بوونی هێزەكانی ئێران لە خاكی سوریا لەسەر داوای حكومەتی فەرمانڕەوای ئەو وڵاتە بووە, وتیشی: پێویستە ئەوانەی كە بە بێ‌ رەزامەندی حكومەتی سوریا لەو وڵاتەدان جێی بهێڵن, ئەم وتانەی عەلی ئەكبەر ویلایەتی لەوەڵامی وتەكانی ریكس تێلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریكادا هات كە داوای لە لێپرسراوانی ئێران كردبوو هەموو هێزەكانی لە سوریا بكشێنێتەوە و رێگە بۆ چارەسەری ئاشتی لەو وڵاتە خۆش بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە