کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید بردنەوەیەكی گەورەی تۆماركرد

.

01:37 PM - 22/01/2018

دوای دوو شكست و یەكسانبوونێك  یانەی ریاڵ مەدرید گەڕایەوە سەر بردنەوەكانی لە خولی یانەكانی ئیسپانیا و بردنەوەیەكی گەورەی تۆمار كرد  یانەی ریاڵ مەدرید لە یارییەكی هەفتەی 20دا  لە یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ پێشوازی لە یانەی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنا كرد  لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی لاكۆرۆنا توانیان گۆڵی پێشكەوتن لە رێگەی ئەدریان لۆپێز ئەلڤارێزەوە تۆمار بكەن  بەڵام لە دوای ئەو گۆڵە ریاڵ مەدرید ئاستی یاییەكەی بەسودی خۆی گۆڕی و لە دەقیقەی 32 ناچۆ فێرناندێز گۆڵی یەكسان بوونی بۆ تۆمار كردن و گاریس بەیڵ-یش لە دەقیقەكانی 42 و 58 دوو گۆڵی یەك لە دوای یەكی تۆمار كرد  هەروەها لە درێژەی ئاستە بەرزەكەیاندا كە كۆنترۆڵی یارییەكەیان كرد بوو  لە دەقیقەی 68 ریاڵ مەدرید لە رێگەی لۆكا مۆدریچ-ەوە بووە خاوەن گۆڵێكی تر  كریستیانۆ رۆناڵدۆش دوو گۆڵی یەك لە دوای یەكی لە دەقیقەكانی 78 و 84ەوە تۆمار كرد  ناچۆ فێرناندێزیش لە دەقیقەی 88 بە گۆڵێك كۆتایی بەتۆمار كردنی گۆڵەكانی ریاڵ مەدرید هێنا  لە كۆتایشدا یانەی ریاڵ مەدرید یارییەكەی بە حەوت گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك بردەوە و بوە خاوەن 35 خاڵ و لە پلەی چوارەمی ریزبەندی لالیگایش جێگیر بووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە