کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوریای دیموكرات ڕایگەیاند: سەرجەم هێرشەكانی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكان بۆ سەر عەفرین تێشكێندراوە.

.

11:21 AM - 22/01/2018

فەرماندەی باڵای هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بەهێرش و ئۆپراسیۆنەكانی سوپای توركیا دژ بەكانتۆنی عەفرین بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی سەر بەو وڵاتە لەچەند گوندێكی سەر بەكانتۆنەكە پێشڕەوییان كردووە، بەڵام ئێوارەی رابردوو شەرڤان ئۆپراسیۆنی فراوانیان دژ بەو هێزانە دەستپێكردووە و گوندەكانی ( شادیا و عەدما و سوكی سەر بەناحیەی راجۆ و گوندی شنكیلی سەر بەناحیەی بلبلی)یان لەسوپا توركیا و ئەو گروپە چەكدارانە پاككردوەتەوە و ژمارەیەكیشیان لێكوشتوون. هاوكات سوریای دیموكرات ئاماژەی بەوەشكردووە: لەئێستا شەڕو پێكدادان لەناوچە سنورییەكانی كانتۆنی عەفرین بەردەوامە و هێزەكانیان بەردەوام بەرپەچی هێرشەكانی سوپای توركیا دەدەنەوە.
لەبەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەی فەرماندەی باڵای هێزەكانی سوریای دیموكراتدا هاتووە: بۆ شەریعەت پێدانی هێرشەكانی دژ بەكانتۆنی عەفرین سوپای توركیا لەهەندێك ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی و بەتایبەت لە شارۆچكەی رێحانە هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردوومان دەكات و ڕایدەگەیەنن: وەك سوریای دیموكرات هیچ پەیوەندییەكیان بەو هێرشانەوە نیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە