کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤالڤێردی پێش یارییەكەی ریاڵ بیتیس هەواڵێكی خۆشی پێدەگات

.

02:28 PM - 19/01/2018


ئیرنیستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێش یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی ریاڵ بیتیس لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیستەمی لالیگا  هەواڵێكی خۆشی پێدەگات.
لای خۆیەوە یانە كەتەلۆنیەكە ئاشكرایكرد كە لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە گلۆپی سەوز بۆ یاریكردنی یاری مینای بەرگریكاری نوێ یانەكە هەڵكراوەو ئەو یاریزانە كۆڵۆمبیەش لە توانایدا دەبێت بۆ یارییەكانی داهاتووی یانەكەی ئامادەبێت  لای خۆیەوە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە كە یاری مینا ناوی دەچێتە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان بۆ یاریییەكەی رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كە بەرامبەر یانەی ریاڵ بیتیس ئەنجامی دەدەن وئەو بەرگریكارە كۆڵۆمبیە  درێسی ژمارە 24دەپۆشێت شایەنی باسە یاری مینا لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا لە ریزی یانەی پالمیراسی بەرازیلیەوە رووی لە یانە كەتەلۆنیەكە كردو بە هۆی نەبوونی كارتی نێودەوڵەتی نەیتوانی بەشداری لە یاریەكانی یانەكەی بەرامبەر ریاڵ سوسیداد وئیسپانیۆل بكات 
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە