کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنتۆنیۆ كۆنتی داوای گواستنەوەی یاریزانێكی بەتەمەن بۆ ریزی یانەكەی دەكات

.

02:23 PM - 19/01/2018


راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا جەختیان لەوە كردەوە كە ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردووە هێرشبەرێكی نوێی بۆ بگوازنەوە .
لەوبارەیەوە رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە كە یانە چێڵسی هەوڵەكانی خۆی چڕكردۆتەوە لە پێناو ئەوەی گرێبەستێك پێشكەش بە یانەی ستۆك سیتی بكەن و پیتەر كراوچی تەمەن 37ساڵ بۆ ریزەكانیان بگوازنەوە  لەلایەكی ترەوە پۆل لامبێرتی راهێنەری ستۆك سیتی هەوڵی  مانەوەی ئەو هێرشبەرە ئینگلیزییە لە ریزەكانی یانەكەی دەدات بەڵام وادیارە ئارەزووی پیتەر كراوچ لەوەی لە ریزی یانەیەكی مەزن كۆتایی بە كاروانی وەرزشی خۆی بهێنێت زیاتر لە ریزی یانەی چێڵسی نزیكی دەكاتەوە رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە كە ستۆك سیتی ناچاردەبێت لە بەرامبەر بڕی 3ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ئەو هێرشبەرە ئینگلیزییە بێت       

 

 
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە