کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەردۆگان هۆشداری دەداتە ئەمریكاو هەڕەشەی لەناوبردنیش لەهێزەكانی سوریای دیموكراسی دەكات.

.

07:28 PM - 13/01/2018

لەوتەیەكیدا كە لەكۆنگرەی لقی پارتی دادوگەشەپێدان لەولایەتی ئیزیغی توركیا پێشكەشیكرد، رەجەب تەیب ئەردۆگان-ی سەرۆكی توركیا داوایكرد هێزەكانی سوریای دیموكراسی لەعەفرین چەكەكانیان تەسلیم بكەن ئەگەر نا ئەوا لەماوەی كەمتر لەهەفتەیەك لەناودەبرێن.
ئەردۆگان حكومەتی ئەمریكای لەئاكامی پڕچەككردنی هێزەكانی سوریای دیموكراسی ئاگادار كردەوەو رایگەیاند:بەشێك لەوچەكەی كەڕەوانەی ئەو هێزەتان كردوە لەبازاڕی رەشدا دەفرۆشرێت و بەشێكی دیكەشی لەدژی توركیا  بەكار دەهێنرێت .
ئەو لێدوانەی ئەردۆگان لەكاتێكدایە لەلایەن سوپای توركیاوە بۆردومانی ناوچەكانی شاری عەفرین كرا  .
وەك ئاشكرایە بەشی سەرەكی هێزەكانی سوریای دیموكراسی  كە لەلایەن حكومەتی ئەمریكاوە پشتیوانی دەكرێن لەشەڕڤانانی كورد پێكهاتوون  و توركیاش بەو پشتیوانیكردنە نیگەرانەو بەمایەی هەرەشە بۆ سەر وڵاتەكەی دادەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە