کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ پیرۆز دەكات

.

07:21 PM - 12/01/2018

كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ دەكات.
‎ كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و ستافی رۆژنامەكە كردووە و ئاماژەی بەوەكردووە: ‎دەرچوونی رۆژنامەی كوردستانی نوێ وەك یەكەم رۆژنامەی رۆژانەی دوای راپەڕین داهێنانێكی تری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو، كە ئەوێ ڕۆژێ لەهەولێری پایتەختەوە و بە بەشداری نووسەران و رۆژنامەنووسانی كورد توانرا یەكەم ژمارەی لێ چاپ و بڵاوبكرێتەوە و تا ئەمڕۆ بەردەوامە، دەشڵێت: كوردستانی نوێ لەتەمەنی پڕ بەخششی خۆیدا قوتابخانەیەكی پڕ بەرهەم بووە بۆ پێگەیاندنی كادیران و نووسەران و ڕۆژنامەنووسان، كۆسرەت رەسوڵ عەلی لەدرێژەی پەیامەكەیدا باسی لەوەكردووە: ڕۆژنامەی كوردستانی نوێی زمانحاڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەركە لەسەری داكۆكیكاری سەرسەختی ڕێباز و بەرنامەو پەیڕەو و پڕۆگرامی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و مینبەری سەرجەم دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكان بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە