کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و مەكتەبی رێكخستن تەئكید لەپێویستی بەستنی كۆنگرە دەكەنەوە

.

09:23 PM - 19/11/2017

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و مەكتەبی رێكخستن تەئكید لەپێویستی بەستنی كۆنگرە دەكەنەوە. 
بەئامادەبوونی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و بەسەرپەرشتی رەفعەت عەبدوڵا لەهۆڵی كۆبوونەوەكانی مەكتەبی رێكخستن لەكۆبوونەوەیەدا كە ژمارەیەك لەئەندامانی سەركردایەتی و باڤڵ تاڵەبانی لەگەڵ ئەندامانی مەكتەب كۆبوونەوە، لەسەرەتای كۆبوونەوەكە پاش بەخێرهاتن هەڤاڵان بۆ رۆحی پاكی مام و سەرجەم شەهیدانی كورد وكوردستان بە دەقیقەیەك  ماتەمینی وەستان، دواتر رەفعەت عەبدوڵا باسی لەدۆخی ئەمڕۆی كوردستان و عیراق و ناوچەكە كرد, پاشان تیشكی خستە سەر رۆڵ وپێگەی ی.ن.ك كە یەكێتی رۆڵی كاریگەری هەیە لە كوردستان و ناوچەكەدا بۆیە هەر گۆڕانكارییەك بكرێت و بێتە پێش بێ یەكێتی نابێت، پاشان باسی لەكێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی كرد كە بۆ دەربازبوون لەم دۆخەی ئێستا یەكێتی لەم قەیرانانە تەنها بەستنی كۆنگرەیە كە پێویستە هەنگاوی جدی بۆ بندرێت .
دواتر هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد تەئكیدی لەسەر بەستنی كۆنگرەی یەكێتی كردەوە كەپێویستە هەموو هەوڵەكان بخرێنەكار بۆ ئەو مەبەستە كە مەكتەبی رێكخستن لەگەڵ دەزگاكانی تردا دەتوانن رۆڵی كاریگەر ببینن و بۆ خۆئامادەكردن بۆ كۆنگرەی چوار كە گرنگە لەزووترین كاتدا ببەسترێت تا یەكێتی دەربازبكات لەم دۆخەی ئێستای،  لای خۆیەوە باڤڵ تاڵەبانی لەكۆبوونەوەكەدا بەوردی ئاماژەی بەرووداوەكانی ئەم دوایانەی كەركوك دا كە ئەوكارەساتەی لێكەوتەوە, هەروەها باڤڵ تاڵەبانی هیوای خواست هەرچی زووە یەكێتی كۆنگرە ببەستێت، هەروەك لەكۆبوونەوەكەدا هەڤاڵانی سەركردایەتی و ئەندامانی مەكتەب بەتێبینی و سەرنجەكانیان بەشداری كۆبوونەوەكەیان كرد لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا هەموان تەئكیدیان لەسەربەستنی كۆنگرەی چواری یەكێتی كردەوە كەگرنگە لەزووترین كاتدا بڕیار لەسەر بەستنی كۆنگرەی چوار بدرێت.

2231819112017_23621588_833135223533174_26.jpg

9231819112017_23658381_833135203533176_48.jpg

yO2iWDoaSSU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە