کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رووسیا تانكی پێشكەوتووی تی 90 ئێس دەداتە عیراق

.

09:04 PM - 16/11/2017

رووسیا دەستیكرد بەپێدانی تانكی پێشكەوتوو بەعیراق بەپێی گرێبەستێكی نێوانیان.
دەسەڵاتدارانی رووسیا ئاشكرایانكرد گرێبەستی فرۆشتن و پێدانی تانكی پێشكەوتوو بەعیراق كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەو تانكانە دەدرێت بەحكومەتی بەغدا بەپێی گرێبەستی ئیمزاكراوی هەردوو وەزارەتی بەرگری رووسیا و عیراق.
لەوبارەیەوە ئاژانسی سپوتنیكی رووسی لەزاری نوێنەری دەزگای هاریكاری سەربازیی رووسیا و وڵاتانی جیهان بڵاویكردەوە رووسیا دەستیكردووە بەجێبەجێكردنی گرێبەستی فرۆشتنی تانكی تی 90 ئێس بەعیراق.
ئەو لێپراوە وتیشی: كۆمپانیای ئۆراڵ فاگۆن زافۆدی رووسی دەستیكردووە بە رەوانەكردنی تانكی جۆری تی 90 ئێس بۆ عیراق بەپێَی خشتەی كاتی دیاریكراو.
ئەوەش لەكاتێكدا پێشتر حكومەتی عیراق گرێبەستی لەگەڵ رووسیا كردووە بۆ كڕینی 64 تانكی جۆری تی 90 ئێس و تی 90 ئێس كەی كە دوو جۆری تانكی پێَشكەوتوون و خاوەنی توانایەكی زۆرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە